هەپەگە: توركیا ٣٦ جار بەچەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچه‌كانی‌ گه‌ریلای‌ كردووه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان
  2022-10-15       306       

ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- ده‌ڵێت، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣٦ جار بەچەکی کیمیایی بۆردومانی هەرێمەکانی گەریلا کردووه‌ له‌باشوری‌ كوردستان.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌راوی‌ هەپەگەدا هاتووه‌، "سوپای داگیرکەر لەو کاتەوەی کە لەباشوری کوردستان دەستی بەجموجوڵی داگیرکاری کردووە، نەیتوانیوە لەم ناوچەیەدا بەرخۆدان بشکێنێت بۆیە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی دژی یاساو ڕەوشتی شەڕهێرش دەکات."

هەپەگە ڕونیکردوەتەوە ئەوان بەکارهێنانی ئەو چەکانەیان وەک بەڵگە تۆمار کردوە، بەڵام بەهۆی نەبونی ناڕەزایەتی سوپای تورک بەردەوامە لە بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوانە.

هەپەگە ئاشکرایکردووە، "لەڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر ٣٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانی هەرێمەکانی بەرخۆدانیان کرد هاوکات دوو جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٢٢ جاریش بە هەلیکۆپتەر و دەیان جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆردومانی هەرێمەکانی بەرخۆدان کراوە."

لە بارەی چالاکی تیمەکانی گەریلا دەڵێت، "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا چوار داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو هاوکات ٦٠ کیلۆگرام تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبرا."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×