به‌شێكی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تارانی پایته‌ختی ئێران گڕی گرت، شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان زیندانییه‌كان و هێزه‌ئه‌منییه‌كان رویدا، به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون.
ئاوێنە: شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی ئیرنا-ی ئێران بڵاویكرده‌وه: زیندانییه‌كان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر به‌شێكی گرتوخانه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان لێ گرتووه و به‌وهۆیه‌وه ئاگر به‌ر به‌شی جلوبه‌رگی زیندانییان كه‌وتوه‌وه، به‌هۆی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ژماره‌یه‌ك زیندانی گرتوخانه‌ی ئێڤین و هێزه ئه‌منییه‌كانی گرتووانه‌كه هه‌شت كه‌س برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌یه‌كی زۆر له ده‌وروبه‌ری گرتوخانه‌كه بیستراوه و دواتر دۆخی گرتووخانه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه و شه‌ره‌كه كۆتاییان پێهاتووه.
گرتوخانه‌ی ئێڤین به‌ناوبانگترین گرتوخانه‌ی ئێرانە، ژماره‌یه‌ك لە به‌ناوبانگترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم گرووخانه‌دا زیندانیكراون، زیندانەکە ساڵی 1971 لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی وەک شوێنی زیندانییانی سیاسی دروستكراوه