سودانی كار لەسەر مەلەفی دادگایی كردنی ترامپ دەكات
  2022-10-16       525       

هاوپەیمانی فەتح جەخت لەوە دەكاتەوە، حكومەتی نوێی عیراق دەستكەوتەكانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو دەكات، هەروەها كار لەسەر مەلەفی دادگایی كردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەكات.

ئاوێنە: حامد موسەوی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كردووە، كێشمەكێشی نێوان لایەنە سیاسیەكان گۆڕدرا بۆ تۆمەت گۆڕینەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە رێگە دەستوریی و یاساییەكان حكومەتی داهاتوو پێكدەهێنێت.

رونیشیكردوەتەوە، حكومەتەكەی سودانی تایبەت دەبێت و تەمەنی هەرچەند بێت حكومەتی دەستكەوت دەبێت، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتگیری حكومەتەكەی دەكات و ئەو دەستكەوتانە تەواو دەكات كە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەدەستی هێناون وەك رێكەوتنەكەكان، ئەوەش بۆ دەرچوون لەژێر عەبای ئەمریكا و دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات جگە لە نەوت.

موسەوی لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاشكرای كردووە، حكومەتەكەی سودانی لەگەڵ دادگای ئەمریكی بەدواداچوون بۆ مەلەفی تایبەت بە تیرۆركردنی ئەبومەهدی موهەندیس دەكات، ئەوەش لە پێناو دادگایی كردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو تاوانە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×