سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كانى ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر نه‌یاره‌كانیان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت" نه‌یاره‌كانیان به‌هاوكارى ڕاسته‌وخۆى ئه‌مریكا 1200 بنكه‌ى سه‌ربازیان له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراندوه.
ئاوێنە: لیوا محه‌مه‌د باقرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشكردن بۆسه‌ر نه‌یاره‌كانیان له‌هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڵێت" له‌م دواییه به هاوكارى ئه‌مریكا هێزه جوداخوازه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى 1200 بنكه‌ى سه‌ربازیان دامه‌زراندوه.
باقرى باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م هێزانه به‌هاوكارى ئیسرائیل مه‌شقیان پێده‌كرێت و ده‌نێردرێنه‌وه ووڵاته‌كه‌ى و له‌وێ كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆیه به‌پێى یاساى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رگریه له‌خۆیان نه‌ك هێرشكردن و ده‌شڵێت هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر حزبه نه‌یاره‌كان و بنكه‌كانى ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك چۆن له‌ڕابردوو بنكه‌یه‌كى ئیسرائیلمان له‌هه‌ولێر له ڕێگه‌ى هێرشى ئاسمانیه‌وه به ئامانج گرت.
له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئێران چه‌ند جارێك باره‌گاى حزبه نه‌یاره‌كانى له قوڵایی خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆردومانكردوه‌و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستێكى ئه‌وتۆى نه‌بوه