ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرتوخانه‌ی ئێڤن چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 61 كه‌سیش برینداربون، کە برینی چوار کەسیان سەختە.
ئاوێنە: ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له زیندانی ئێڤین رویداوه، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 61 كه‌سی دیكه‌ش بریناربون، تائێستاش 10 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌ن و له ژێر چاودێریندان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ته‌ندروستی چوار له‌و كه‌سانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ن ناجێگیره و 51 كه‌سی دیكه‌ش له زیندانیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ زیندان.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێت، "ئه‌و چوار كه‌سه‌ی مردون به‌هۆی دوكه‌ڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌رجه‌میان به‌هۆی دزیكردنه‌وه له زینداندا بون".
شه‌وی رابردو پێنج ته‌قینه‌وه له زیندانی ئێڤن رویاندا، میدیاكانی ئێران باسیان له‌وه‌كردوه، شه‌وی رابردو له زیندانی ئێڤین ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو هه‌وڵیانداوه رابكه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان له‌و هه‌وڵه‌كردوه.