فراكسیۆنی گۆڕان: چوار هه‌زار و 210 چالاكیمان هه‌بووه‌
  2022-10-16       246       

فراکسیۆنی‌ گۆڕان لە پەرلەمانی‌ کوردستان، رایگه‌یاند، هەشت پەرلەمانتاری‌ فراکسیۆنه‌كه‌یان لەماوەی‌ نێوان کانوونی‌ یەکەمی‌ ساڵی‌ 2018 تا یەکی‌ تشیرینی‌ یەکەمی‌ ساڵی‌ 2022، چوار هەزار و 210 چالاکیان لە دەرەوەی‌ پەرلەمان هەبووە.

ئاوێنە: بەپێی‌ ئامارێك كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، چالاکییەکان دابەشکراون بەسەر 16 جۆری‌ چالاکیدا کە بریتی‌ بوون لە (هاوکاری‌ هاوڵاتیان لەبەردەم دادوەر، هاوکاری‌ هاوڵاتیان لەبەردەم داواکاری‌ گشتی‌ و کەفالەتکردنیان، هاوکاری‌ هاوڵاتیان لەبەردەم دادگا بۆ کێشەکانیان، هاوکاری‌ هاوڵاتیان لە بەندیخانەکان، هاوکاری‌ هاوڵاتییەک بە هاوکاری‌ دارایی‌، هاوکاری‌ خێزان بە دارایی‌، کۆمەکی‌ خێزان جگە لە دارایی‌، هاوکاری‌ هاوڵاتیان لە بابەتی‌ تەندروستیدا، هاوکاری‌ هاوڵاتیان لە کەرتی‌ خوێندنی‌ باڵا، بەسەرکردنەوەی‌ هاوڵاتیان لە بۆنە و ماتەمینیدا، بەسەرکردنەوەی‌ هونەرمەندان و مامۆستایانی‌ ئاینی‌، لێدوان بۆ میدیاکان، دەرچونەکان بەمەبەستی‌ کار و ئەرکی‌ پەرلەمان و چەندین چالاکی‌ دیکە.

کۆی‌ گشتی‌ سەرجەم ئەو چالاکیانە، چالاکی‌ دەرەوەی‌ پەرلەمانن و بەدواداچوونەکانی‌ ناوپەرلەمان و پێشکەشکردنی‌ پڕۆژەیاسا بە پەرلەمان، هەژمار نەکراوە.

لە ئامارەکەدا چالاکی‌ پەرلەمانتارەکان بەم شێوەیە بووە:
گۆران عومەر، لیژنەی‌ رۆشنبیری‌ و لیژنەی‌ ناوچە دابڕاوەکان- (510) چالاکی‌

شایان کاکە ساڵح، تەندروستی‌ و ژینگە و مافی‌ بەکاربەر و کاروباری‌ پەرلەمان و سکاڵا- (380) چالاکی‌.

گۆڵستان سەعید، لیژنەی‌ کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و مافی‌ مرۆڤ و لیژنەی‌ داکۆکیکردن لە مافی‌ ئافرەت- (610) چالاکی‌.
بەڵێن ئیسماعیل، لیژنەی‌ دارایی‌- (480) چالاکی‌.

یاسین خزر، لیژنەی‌ ناوخۆ و کشتوکاڵ – (620) چالاکی‌.

جەلال محەمەد ئەمین، لیژنەی‌ یاسا و لیژنەی‌ تەندروستی‌ – (460) چالاکی‌.

شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەی‌ شەهیدان – (610).

رزگار مەحمود، لیژنەی‌ شارەوانی‌ و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و کاروباری‌ پێشمەرگە – (540) چالاکی‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×