لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ ژن دەکوژرێن کە دوانیان لە لایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە بووەو یەکیان خۆشەویستەکەی کوشتوێتی.
ئاوێنە: رۆژی شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022 پلاتفۆڕمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا لە پارێزگای خارپێت سێ ژن کوژراون.
ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی :
١- حوسنییە کەسکین باشی تەمەن 29 ساڵ لە لایەن نادر ئوستوونـی تەمەن 41 ساڵی خۆشەویستییەوە کوژراوە. دوای کوشتنیشی تەرمەکەی لە نزیک ناوەندی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فڕێداوە.باڵام نادر ئوستوون دوای دان نان بە تاوانەکەیا لە لایەن دادگاوە بە مارجی دادوەری ئازاد کراوە.
٢- واحیدە دووران لە لایەن براکەیەوە بە چەک کوژراوە
٣- یاسەمین ئو لە لایەن یاشار ئوی هاوژینییەوە بە چەک کوژراوە