سەرجەم گەشتەكان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە ئەنجامدەدرێن
  2022-10-16       660       

سەرلەبەیانی رۆژی 16-10 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بەئامادەبونی ناسر چەلەبی وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، راكان جبوری پارێزگاری كەركوك و نوێنەری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و چەندین بەرپرسی دیكە كرایەوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان یەكەم فڕۆكە كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك نیشتەوە فڕۆكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كە چەندین بەرپرسی حكومی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و دەروازە سنورییەكانی تێدابون.

هەر بەپێی زانیارییەكان فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوی ستانداردو پێداویستییە نێودەوڵەتییەكانی تێدایەو ئامادەیە بۆ وەرگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان، وەك هەنگاوی یەكەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەبردنی گەشتە ناوخۆییەكان تەواو كردوە، پاش ئەوەش گەشتەكانی بەڕوی وڵاتانی تردا دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×