دانا عەبدولکەریم: حکومەت ناتوانێت بودجەی دوسایدی کۆیە- ھەولێر دابینبكات
  2022-10-16       603       


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، رێگای دوسایدی کۆیە- ھەولێر رێگایەکی ستراتیژییەو ده‌بو تا ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام تەواو نەکراوە، لەئێستاشدا بەھۆی بارودۆخی داراییەوە حکومەت ناتوانێت بودجەی پڕۆژەکە دابین بکات کە 360 ملیار دینارە.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دانا عەبدولکەریم پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندەکانی کاولان، گۆمەشین و قزوڵی لەسنوری ناحیەی ئاشتی لەقەزای کۆیە بەسەرکردەوەو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "چەند رێگایەکیان بۆ قیرتاو دەکەین کە لەماوەی یەک دو ھەفتەی رابردودا نزیکەی 11 کیلۆمه‌تر رێگا لە گوندەکانی کاولان و گۆمەشین و قزلو قیرتاوکراوەو کارکردن لە چەند گوندێکی دیکەش بەردەوامە".

سەبارەت بە رێگای دوسایدی کۆیە- ھەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئەوە رێگایەکی ستراتیژییە و ھاوکات بەشێکیشە لەدوسایدی ھەولێر- سلێمانی، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2011ەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوەو دەبو تا ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام تەواو نەکراوە، لەئێستاشدا بەھۆی بارودۆخی داراییەوە حکومەت ناتوانێت بودجەی پڕۆژەکە دابین بکات کە 360 ملیار دینارە، بەڵام وەک وەزارەت لە گفتوگۆداین لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەپڕۆژەکە بەشێوەی قەرزی درێژخایەن".

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جەختیکردەوە، "لەئایندەیەکی نزیکدا کارکردن لە رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی ھەیبوە، راپۆرتی وەزارەت چوەتە ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانیش پەسەندیان کردوە".
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×