سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاخ و بێ كواڵێتی وەك پێویست كۆنترۆڵ نەكراوە
  2022-10-17       312       


د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، دەرمانی قاچاخ و بێ كوالێتی لە بازاڕەكاندا هەیە و وەك پێویست كۆنترۆڵ نەكراوە.

ئاوێنه‌: سەباح هەورامی بە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەرمانی قاچاخ و بێ كوالێتی لە بازاڕەكان هەیە و وەكو پێویست كۆنتڕۆڵ نەكراوە، بەڵام وەزارەت لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی و  ئێستا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دامەزراندنی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانە كە رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كەرتی دەرمان.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، حكومەتی هەرێم 6 ملیار دیناری بۆ دەرمان تەرخانكردووە، لەكاتێكدا پێداویستی ساڵانەی دەرمان 25 ملیار دینارە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەبڕی پارەی دابینكراو ملیارێك و 800 ملیۆنی بۆ پارێزگای سلێمانییە، لەچەند مانگی رابردوشدا بەهۆی نەبوونی نەختینە لە بانكەكانی سلێمانی گرفتی دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان دروستبوو، ئێستا بەشێك لە كێشەكە چارەسەر كراوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×