لە دوای ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەک پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری دەدات
  2022-10-17       333       


بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی داوا لە خوێندنگەکان دەکات ئەو بڕە نەوتەی وەریان گرتووە بە هیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن.

ئاوێنه‌: بە پێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کراوە ئەوە ڕاگەیەندراوە، ” داوا لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەمان دەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەو نەوتە بەکارنەهێنن کە بەسەریاندا دابەشکراوە، تا ئەو کاتەی خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە”.

ئەم ئاگادارییەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە خوێندنگەکانی سنوورەکە کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

یەکێک لە مامۆستایانی خوێندنگەکەش بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو سووتەمەنییەی وەک نەوت بۆ وەرزی زستان دراوە بە خوێندنگەکە نەوت نەبووە و بەنزین بووە، لە کۆگاکەدا بەتاڵکراوە بۆ ناو بەرمیلەکان بەبێ ئەوەی هیچ ئاگرێک هەبێت لەوێدا تەقیوەتەوە و گڕیگرتوو”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×