ئێران ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵگرت
  2022-10-17       410       

دەروازەی پەروێزخان رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە خرایە بواری جێبەجێکردن.

ئاوێنە: دەروازەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە، کە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە، واتە لەمەودوا ئەوانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بارەکانیان ببەن بۆ وڵاتی ئێران."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، لە ئەمڕۆ ڕێکەتی 2022/10/17ەوە بڕیارەکە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە."

دەروازەی پەروێزخان ئاگاداری هەمو هاوڵاتیان و گەشتیارانی كردۆتەوە کە لەئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنها بە مەرجی هەبونی پاسپۆرت، (٢٤) کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان مامەڵەی ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە ڕایی دەکرێت، کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×