وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرمیلێك نەوت بە 100 هەزار دینار دەدرێتە ماڵان
  2022-10-17       378       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكەن و 200 لیتر دەدەنە هەر خێزانێك بە 100 هەزار دینار.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، ئەمشەو دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"هەر وەكو بەڵێنمان دابوولە (٢٠)ی ئەم مانگە  دەست بەدابەشكرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستەش هەمو خێزانێك ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە نرخی ١٠٠ هەزار دینار پێ دەدرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم نرخەش بەرێژەی لە ٦٥% لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتیكراوەو هاوڵاتی لە ٣٥٪ی دەدات."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وتوشیەتی"هەر كاتێكیش حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت، بەو نرخە دەدرێتە هاوڵاتیان کە لەلايەن حكومەتى فيدراڵەوە دیاری دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×