نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی ڕاگەیاند
  2022-10-18       417       

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن دەستپێدەکات.   

ئاوێنە: لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (سێشەممە 18-10-2022) ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 20-10-2022، دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات.    

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم نەوتە پاڵپشتی کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×