وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم نوسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ناوى ڕێپێدراوانى پۆلیسیان بۆ ڕه‌وانه‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌رى.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمیش پاڵپشت به‌نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه داوایكردوه ناوى ڕێپێدراوانى پۆلیسیان بۆ ڕه‌وانه‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ریى، داواده‌كات، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا ناوى گشت ڕێپێدراوانى پۆلیس ده‌رچوى كۆلێژه‌كان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ به‌شداریى له‌خولى ئه‌فسه‌رانى باڵا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لیسته‌كان ناوى ڕێپێدراوانى كوڕان‌و كچان به‌جیا ڕه‌وانه‌بكرێت‌و ئاماژه‌بكرێت به‌كه‌سوكارى پله‌یه‌كى شه‌هید.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌هه‌رێمى كوردستان خولى ئه‌فسه‌رى نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆرى ڕێپێدراوى پۆلیس له‌چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله‌دان‌و به‌شێكیان چه‌ند ساڵێكه پله‌كانیان گه‌یشتۆته ڕێپێدراوى یه‌ك‌و ئه‌گه‌ر به‌شداریى له‌خولى ئه‌فسه‌رى نه‌كه‌ن به‌پێى یاساى سه‌ربازیى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاده‌گیرێت.