کەشناسی عێڕاق : سبەی باران دەبارێت
  2022-10-19       506       

دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ رۆژانی  داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات ڕۆژی پێنجشەممە باران لە ناوچەی ناوەڕاست ببارێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی ١٠ـی ٢٠٢٢، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنج شەممە كه‌ش وهە‌وا ئاسمان ساماڵ دەبێت و ڵەگەڵ بوونی تۆپەڵە هەور و بارینی باران لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ‌هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبن لە ڕۆژانی پێشوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەولێر پلەکانی گەرما لە ٢٠ دەستپێدەکات تا ٣٥ پلە بەرز دەبێتەوە وە لە سلێمانیش لە ١٧ دەستپێدەکات تا ٣٣ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی چوار شەممە ٤٠ پلەی سەدی دەبێت وە نرمترین پلەی گەرمیش ١٧ پلەی سەدی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×