هیومان رایتس ۆوچ: لە هێرشەكانی ئێراندا بۆ سەر هەرێم شوێنی مەدەنی كراونەتە ئامانج
  2022-10-19       383       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، لە هێرشەكانی مانگی رابردوی سوپای پاسداراندا بۆ سەر بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان، هەندێك شارۆچكەو گوند كراونەتە ئامانج كە ئەو حزبانە هیچ چالاكییەكی سەربازییان لەوێ نییەو هێرشەكانیش بونەتە هۆی كوژران و برینداربون و ئاوارەبونی خەڵكی مەدەنی و پەنابەران.

ئاوێنە: لەو بارەیەوە ئادەم كوگل، جێگری بەڕێوەبەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە، لە راپۆرتەكەدا وتویەتی"هێرشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی نیشتەجێبون لە هەرێمی كوردستان، بەشێكە لەو مێژوە دورودرێژەی هێرشە كوشندەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی، لەنێویشیاندا لە كاتی جەنگی سوریا."

وتوشیەتی"دەبێت ئەو وڵاتانەی كە هەوڵی سزادانی ئێران دەدەن لەسەر سەركەوتكارییە توندەكانی ئەم رۆژانەی دوایی، دڵنیایی ئەوەش بدەن كە سزای بەرپرسانی ئێران بدرێت لەسەر كوشتنی هەڕەمەكییانەی خەڵكی مەدەنی لە دەرەوەی سنورەكانی."

هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی رێكخراوی یونسێف، سوپای پاسداران لە هێرشەكانیدا بۆ سەر كۆیە، قوتابخانەیەكی لە كەمپێكی پەنابەران كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە دو منداڵ برینداربون و ژنێكی دوگیانیش بەناوی رەیحانە كەنعانی كوژراوەو هەروەها منداڵەكەیشی دوای لەدایكبون، گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×