مەسعود حەیدەر، راوێژكاری مەسعود بارزانی دەڵێت، فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگیان به به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح دا، له‌تیف ره‌شید، راسته یه‌كێتیی بوه‌و ئاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله، به‌ڵام بڕیاری دانانی له‌تیف ره‌شید به سه‌رۆككۆمار بڕیاری بارزانی بو و پارتی ده‌نگی پێدا.
ئاوێنە: مەسعود حەیدەر، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی وتیشی "راستییه‌ك هه‌یه، كه گرنگ بو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی كوردیی دیاری كرد كێ ده‌بێته سه‌رۆككۆمار."
بەقسەی مەسعود حەیدەر، له‌تیف ره‌شید، پشكی یه‌كێتییه، به‌ڵام مەسعود بارزانی ئه‌و بڕیاره‌ی دا، كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات.
سه‌باره‌ت به به‌شداربون له حكومه‌ت، وتی: ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، %20ی پۆسته وه‌زارییه‌كان بۆ كورد دانراون، كه ئه‌وانیش بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و داد و ژینگه بۆ كورد دانراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت، شه‌ممه‌ی داهاتو ره‌نگه هه‌مو كابینه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت، به گشتیی نیوه‌ی زیاتری كابینه‌كه ده‌نگی پێ ده‌درێت.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، جه‌ختیكرده‌وه، ئیراده‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گرنگه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كراون، سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێت جێبه‌جێیان بكات.
له باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌سعود حه‌یده‌ر، وتی: رێككه‌وتنی نوسراو كراوه، واژوی له‌سه‌ر كراوه، له رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت لو ته‌وافق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت كراوەتەوە.