قایمقامییه‌تی قه‌زای شارباژێر رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆری نرخه‌كه‌ی و ره‌چاونه‌كردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ی حكومه‌تیان راگرت.
ئاوێنە: له ئاگادارییه‌كدا قایمقامیه‌تی قه‌زای شارباژێڕ ده‌ڵێت: "بڕیار بوو سبەینێ پێنجشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، نەوت بدرێت بە دانیشتوانی شارباژێڕ، كه هه‌ر به‌رمیلێكی به 103 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش بڕە پارەیەکی زۆرە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "بۆ ئەم مەبەستە لەسەر داوای خەڵکی سنوورەکە و رەچاوک کردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، قایمقامی شارباژێڕ پڕۆسەی پێدانی نەوتی راگرت تا لە ئایندەیەكی نزیكدا بە نرخێکی گونجاوتر و لەبەرژەوەندی دانیشتوانی سنوورەکە نەوت دابەش بکرێت و رەچاوی دۆخی دارایی بکرێت".
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی له بازاڕی ره‌ش به 284 هه‌زار دینار كڕیوه و به 103 هه‌زار دینار ده‌یداته هاووڵاتییان.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر كات نه‌وته‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت به‌و نرخه دابه‌ش ده‌كرێت كه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاری ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له به‌غدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی سپی ماڵان به 30 هه‌زار دیناره، هه‌ر بۆیه هاووڵاتییانی هه‌رێمیش نرخه‌كه‌یان به‌لاوه زۆره‌و داوا ده‌كه‌ن هاوِشێوه‌ی به‌غدا دابه‌ش بكرێت.