په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌توانرێت به‌و بڕه‌پاره‌ى حكومه‌ت دابینیكردوه، به‌رمیلى نه‌وت به 50 هه‌زار بدرێته هاوڵاتیان‌و بڕێكى زۆر نه‌وت وه‌ربگیرێت.
ئاوێنە: هیڤیدار ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت 70 ملیار دینارى بۆ كڕینى نه‌وت دابینكردوه، به‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌توانرێت نه‌ك 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌ڵكو ده‌توانێت 360هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بكڕێت‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش بڕى 50 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتى وه‌ربگیرێت.
وتیشى، "ئه‌گه‌ر ئه‌و 50 هه‌زاره‌ى له‌هاوڵاتى وه‌رده‌گیرێت بدرێته‌وه نه‌وت، ده‌توانرێت 360هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بكڕێت‌و له‌جیاتى 100 هه‌زار دینار 50 هه‌زار دیناریش له‌هاوڵاتى وه‌ربگرێت".
حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى نه‌وت كردوه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى نرخه‌كه‌ى كه زیاتر له 100 هه‌زاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌شێك له‌هاوڵاتیان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و نه‌وته وه‌ربگرن.