نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
  2022-10-20       703       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد، نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا لە مانگی داهاتوو بە رێژەی 0.75٪ هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکەیە. لەلایەکی دیکەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رێژەی 0.1٪ دابەزی و بە 1627 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، دوای چەند کاژێرێکیش کەمێک بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 1630 دۆلار.

دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە، سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2008ـەوە، ئەوەش بەهای دۆلاری بەرزکردووەتەوە و بەهای کانزاکانی دابەزاندووە.

نیل کاشکاری، بەڕێوەبەری لقی بانکی مینیاپڵسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی بەردەوامی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا بانکەکە ناچار دەکات سوودی بانکی بە رێژەی 0.75٪ـی دیکە لە مانگی داهاتوو بەرزبکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×