دەمیرتاش داوا دەكات لێكۆڵینەوە لەگەڵ تورکیا بكرێت لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دژی گەریلا
  2022-10-20       358       

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) وتی: بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دژی مرۆڤ، تاوانە و پێویستە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە بكرێت.

ئاوێنه‌: رۆژی 18ـی تشرینی یەكەم، ناوەندی پاراستنی گەل، ناسنامەی 17 چەكداری هێزەكانی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی هێرشی كیمیایی سوپای توركیادا گیانیان لەدەستداوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، لەبارەی دەنگۆی هێرشەكەوە، داوای كرد لیژنەیەكی نێودەوڵەتی سەردانی شوێنی رووداوەكە بكات و لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكرابوونی راستییەكان بكرێت.

وتیشی: پێویستە پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆنی توركیا كاردانەوەیان بەرامبەر بەو تاوانە هەبێت و ئەگەر بێدەنگ بن، بە واتای بەشداربوونی ئەوانیشە لەو تاوانەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×