میدیای نزیك لە پەكەكە: ئاسایشی سلێمانی هەشت هاوڵاتی باكوری كوردستانی دەستگیركرد
  2022-10-20       409       

میدیای نزیك لە پەكەكە، كەمێك لەمەوبەر لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە "ئاسایشی سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنیکدا هەشت هاوڵاتی باکوری کوردستانی دەستگیركرد کە بەهۆی گوشاری تورکیاوە لە سلیمانی نیشتەجێبون."

ئاوێنە: ماڵپەڕی رۆژ نیوز، نزیك لەپەكەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکەدا دەستگیرکراون ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ن و هۆکاری دەستگیرکردنەکانیان نەزاندراوە."

بەپێی ماڵپەڕەكە ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم جۆرەیە: (موشریق چیفتچی، ئەرسۆی یەڵماز، حەسەن کاجار، محەمەد سۆیلەر، سەروەت ئاکدەنیز، شەفیق یەڵدرم، موراد توراک)و ناوی کەسی هەشتەمیشیان نەزاندراوە."

هەروەها وتوشیەتی"ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان بە هۆی گوشاری دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان ئاوارەبون و ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×