مەسرور بارانی و وەفدێكی ئێران تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەن
  2022-10-20       302       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كردو لە كۆبونەوەیەكی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێ كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەفدێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابوری.

بەپیی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا کە عەلی فکری جێگری، وەزیری ئابوری ئێران ئامادەی بو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا "جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزاران لە ھەردولا و نەھێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم بزاڤی بازرگانی کرایەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×