مەسرور بارزانی: تیرۆركردنی هاوكار جاف كردەوەیەكی تیرۆریستی و تاوانكاری بو
  2022-10-20       542       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی پێشوازیكردنی لە بنەماڵەی عەقید هاوكار جاف، رایگەیاند، "تیرۆركردنی هاوكار جاف، كردەوەیەكی تیرۆریستی و تاوانكاری بو، ئەنجامدەرانی تاوانەكەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسوڵ (هاوکار جاف)، ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد."

وتوشیەتی"ئاماژەمان بەوە دا کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانکاری بو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×