ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: هێزەكانمان حەوت داواكراوی تیرۆریان دەستگیركرد
  2022-10-20       422       

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا هێزەكانیان حەوت داواكراوی تیرۆریان لە سنورەكەیان دەستگیركردون كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داواكرابون و سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمشەو پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا هێزەكانمان توانیویان حەوت تۆمەتبار بەناوەکانی (ز. ع. ع.)و (ع. س. م.)و (ف. س. م.)و (م. ھ. م.)و (م. ع. ج.)و (م. ن. ع.)و (ز. ن. ع.) لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەستگیربكەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراوبون بە ماددەکانی تیرۆر.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا بە ماددەی (٢)ی تێرۆر بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×