مستەفا چاوڕەش: تەندروستی ئاكام عومەر باشە
  2022-10-21       495       

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی 70 رایگەیاند، تەندروستی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ باشە كە رۆژی چوارشەممەی رابردو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە سنوی زنانەو پەلكانە لە گەرمیان برینداربو.

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان سەبارەت بە تەندروستی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ وتی"تا ئێستا تەندروستی ئاكام عومەر باشە لە نەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێریدایە. پزیشكەكانیش باشتر دەزانن."

لەبارەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکەش، وتی "روداوەكە هیچ لێكۆڵینەوەیەكی ناوێت، داعش ئەو کارەی کردوەو ئەوە دەزانین، دواتریش رونکردنەوە دەدەین لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە لێکدانەوەی خراپ بۆ ڕوداوەکە دەکەن."

  هاوکات لەبارەی جموجوڵەکانی داعش، مستەفا چاوڕەش، ڕایگەیاند، "داعش جموجوڵیان زیاد نەکردوەو بەهێز نەبونەتەوە، ناتوانن وڵات داگیربکەن، تەنها بەوشێوەیە هەندێک جار بۆمب دادەنێن و دەتەقێتەوە، کارێکی نامەردانە دەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×