لێدوانی مەحمود سەنگاوی لەبارەی تەندروستی ئاكام عومەر
  2022-10-21       1466       

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی سەربازی یەكێتی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ كە چوارشەممەی رابردو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە لە سنوری پەلكانەو زنانە، برینداربو، رایگەیاند"رەنگە تەندروستی ئاكام زۆر باش نەبێت."

ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، ئێستا بەنیازم سەردانی ئاكام عومەر بكەم لە نەخۆشخانە، هیوادارم باش بێت.

هەرلەوبارەیەوە وتیشی"رەنگە تەندروستی ئاكام زۆر باش نەبێت، بەڵام پزیشكەكان هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی چارەسەری بكەن."

لەبارەی روداوی تەقینەوەكەش وتی، "داعش لەو ناوچانە هێندەی بۆمبی چێندراو داناوە ڕەنگە تاوەکو 50 ساڵی دیکە هەر بەوشێوەیە بتەقنەوە."  

ئەوەش لەكاتێكدا هەر ئەمڕۆ مستەفا چاوڕەش، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان سەبارەت بە تەندروستی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ وتی"تا ئێستا تەندروستی ئاكام عومەر باشە لە نەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێریدایە. پزیشكەكانیش باشتر دەزانن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×