وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
  2022-10-21       1088       

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لە دوینێ‌ پێنجشەممەوە دەستكراوە بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بەمەبەستی وردبینی كردنی و ئەگری زۆر هەیە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10.   

ئاوێنه‌: میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە گەنجینەكان كردووە ئامادەكاری بكەن بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10، بۆ ئەو مەبەستەش هەر لە دوێنێ‌ پێنجشەممەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی وەزارەتەكان بەمەبەستی وردبینی كردنیان.  

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت تا 25ی ئەم مانگە سەرجەم وەزارەتەكان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەكان كردبێت بەمەبەستی وردبینی كردنی و ئەگەری زۆر هەیە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بەهەمان ئەو خشتەیەی كە چەند مانگێكە دانراوە.   

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×