به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، له‌دواى گرتنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ناوچه‌كان هه‌مووشه‌وێك له ده‌شتى حه‌ویجه ته‌قه ده‌كراو كۆپته‌ر ده‌هاته ناوچه‌كه به به‌ڵگه‌ى ڕون و ئاشكرا ده‌ستیان كه‌وتبو ئه‌و كۆپته‌رانه ده‌هاتن بۆ هاوكاریكردنى داعش و گواستنه‌وه‌یان له‌وێوه بۆناوچه‌ى تر.
ئاوێنه: عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ڕایگه‌یاند، شه‌وانه له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ناوچه‌كان ڕزگاركران له‌ده‌شتى حه‌ویجه كۆپته‌ر ده‌هاتنه ناوچه‌كه‌و ته‌قه ده‌كراو په‌یجه‌كانى پارتى و یه‌كێتى هه‌ر لایه‌نه‌و ده‌یوت ئه‌وه دژه تیرۆرى ئێمه‌یه، پارتى دیوت من بووم، یه‌كێتى ده‌یوت دژه‌تیرۆرو شێخ لاهوربوون، په‌یجه‌كانى دژه تیرۆرى عێراقیش ده‌یانوت ئه‌وان بوون داعشیان بۆردومان كردوه.
ووتیشى ڕاستى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو، به‌ڵگه‌ى فه‌رمیان ده‌ستكه‌وت كه كۆپته‌ر ده‌هاتنه سه‌ر حه‌ویجه‌و هه‌ندێكیان ته‌قه‌یان ده‌كردو له‌م كاته‌شدا كۆپته‌رى تر ده‌نیشته‌وه‌و هاوكارى بۆ داعش ده‌برد و به‌شێكیشیان ده‌گواستنه‌وه.
چه‌ند جارێك بابه‌تى هاوكاركردنى داعش له ڕێگه‌ى ئاسمانیه‌وه له ساڵانى ڕابردوو وروژێندرا به‌ڵام حكومه‌تى عێراق كه‌لایه‌نى فه‌رمیه له كۆنترۆڵكردنى ئاسمانى عێراق هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.