پەیجی فەرمی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم هاککرا
  2022-10-21       331       

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ پەیجی فەرمی دەستەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککراوە و هەر بابەتێک لەو پەیجە بڵاوببێتەوە دەستەکە لێی بەرپرس نییە.

ئاوێنه‌: دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ٩ـی بەیانی (هەژمار) پەیجی فەرمیی دەستەکەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ھاککراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە ھەر بابەتێک لەئیستادا لە پەیجی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوببێتەوە، دەستەکەمان لێی بەرپرس نییە".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەئێستادا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای مێتا بۆ گەڕاندنەوەی پەیجەکەمان".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×