دامه‌زراوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى: تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندى و ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان قۆرخكراوه‌
  2022-10-21       575       


دامه‌زراوه‌ى freedomhouse ڕاپۆرتێكى وردى له‌باره‌ى ئه‌و ووڵاتانه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تۆڕه‌كانى گه‌یاندن له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانیانه‌وه‌ سنوردار یان قۆرخده‌كرێت.

ئاوێنه‌: دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئینته‌رنێت له‌ به‌شێكى زۆرى ووڵاتان ئازادنیه‌و له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌ ئازادى ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان سنورداره‌و قۆخكراوه‌ بۆ هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار.

ڕاپۆرته‌كه‌ به‌وردى باس له‌ خاوه‌نداریه‌تى هێڵه‌كانى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن و ئینته‌رنێت ده‌كات له‌لایه‌ن هه‌ردو حزب و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌و ووڵاتانه‌یه‌ سیاسیه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى ده‌هنێنن و ئازاد نین.

له‌ ڕابردوداو له‌كاتى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان زۆرجار به‌شێوه‌ى سنوردار هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت له‌ ناوچه‌جیاوازه‌كان ڕاده‌گیران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×