پەرلەمانتارێك: ئەمساڵیش زۆرینەی هاوڵاتیان نەوت وەرناگرن
  2022-10-22       340       

کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەمو ساڵێك حكومەت بڕیاردەدات نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتی بداتە هاوڵاتیان بەڵام بەڵێنەكە جێبەجێ ناكات. دەشڵێت: دڵنیام ئەمساڵیش وەکو ساڵان زۆرینەی هاوڵاتییان نەوت وەرناگرن.

ئاوێنە: كاروان گەزنەیی لە راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"هەمو ساڵێک حکومەت بڕیار دەدات نەوتی سپی بەشێوەی پاڵپشتی بدات بە هاوڵاتییان، بەڵام بەڵێنەکە جێبەجێ ناکات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دیسان وەرزی سەرما دەست پێدەکات، بەڵام دڵنیام ئەمساڵیش وەکو ساڵان زۆرینەی هاوڵاتییان نەوت وەرناگرن؛ تەنانەت، ئەوەشی دابەش دەکرێت، نرخەکەی بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی نییە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "نابێت نەوت بە ١٠٠ هەزار بدرێت بە هاوڵاتی لەکاتێکدا سێ پاڵاوتگەی ناوخۆیی هەبێت و بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتت نزیک بە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بێت!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×