ئێران ڤیزا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵدەگرێت
  2022-10-22       336       

دوای ئەوەی ئێران ڤیزای لە دەروازەكانی پەروێزخان و باشماخ لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵگرت، بڕیارە سبەینێش هەمان بڕیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بچێتە بواری جێبەجێكردن.

ئاوێنە: دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسلامی ئێران ئاگادارکراینەوە کەوا سبەی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٣) بەشێوەی فەرمی ڤیزای ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت."

دەروازەكە وتوشیەتی"ھەر ھاوڵاتی و گەشتیارێک بە نیازە سەفەر  بۆ ئێران بکات لە سبەینێوە مەرجی ھەبونی ڤێزای ئێران ھەڵدەگیرێت، تەنھا ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و ماوەکەی لە (٦) شەش مانگ کەمتر نەبیت و هەروەها پێویستە کارتی ڤاکسینی دو ژەمی کۆرۆنا یان بڕوانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنای ھەبێت، دەتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەفەر بۆ ئێران بکات."

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق، لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە لە دەروازەی پەروێزخان و لە رۆژی 18ی مانگیشەوە لە دەروازەی باشماخ چوە بواری جێبەجێكردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×