وته‌بێژی یه‌كێتی: دو وه‌زاره‌ت له‌حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌رده‌گرین
  2022-10-22       752       

سۆران جه‌مال تاهیر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، یه‌كێتی له‌كۆی چوار وه‌زاره‌ت كه‌ پشكی كورده‌ له‌حكومه‌تی نوێی عێراق، دو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.

ئاوێنه‌: سۆران جه‌مال تاهیر به‌میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "یه‌كێتی چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕی له‌كاری سیاسیدا هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، كارنامه‌یه‌كی پێشكه‌شكردوه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌پێی ده‌ستوری عێراق".

وته‌بێژی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، "پشكی كورد له‌حكومه‌تی داهاتودا چوار وه‌زاره‌ته‌، كه‌ وه‌زاره‌تێكیان سیادییه‌و پێشبینیده‌كه‌ین یه‌كێتی دو وه‌زاره‌تیان وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌حكومه‌تی داهاتودا".


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×