به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی جده‌و مه‌دینه‌ی سعودیه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م سه‌رپێچی له‌گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌وانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكه‌وه تۆماركراوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، یه‌كه‌م سه‌رپێچی له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌دیوی سعودیه‌وه، له‌گه‌شتێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك بۆ مه‌دینه تۆماركراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌لامه‌تیه‌كان و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی پێشتری سعودیه له‌و گه‌شته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گه‌شته‌كه له‌خشته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دینه نه‌بوه، به‌هۆی نه‌بونی ترانزێت (SLOT) له به‌غداوه -كه‌ركوك، له كه‌ركوك- به‌غدا، بۆ ئه‌و جۆره سه‌رپێچیانه‌ش بڕێكی زۆر پێبژاردن (غه‌رامه)ی بۆ كۆمپانیاكان دیاریكراوه،
له‌لای خۆشیه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، "ئه‌م پێشێلكارییه ته‌كنیكیانه ره‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی گه‌شتیاران دروستبكات له داهاتودا و زیانیش به ناوبانگی هێڵی ئاسمانی عێراق ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێداگرییان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كرد به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاسته‌نگه ته‌كنیكیه‌كان".