ئەدھەم بارزانی: دەمەوێت لەسلێمانی بارەگا بکەمەوەو درێژە بەکاروبارەکانم بدەم
  2022-10-22       879       


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەدەباشان پێشوازی لەشێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد. شێخ ئەدھەم ڕایگه‌یاندووه‌، "دەمەوێت لەسلێمانی بارەگا بکەمەوەو درێژە بەکاروبارەکانم بدەم".

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یاندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، لەدیدارێکدا کە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم ئامادەبو، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کراوه‌ "لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد".

شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی نیگەرانیی خۆی بۆ شەهیدبونی نەقیب زوھێرو برینداربوونی فەرماندە ئاکام عومەرو ژمارەیەک هاوسەنگەری دەربڕیوه‌و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ سلێمانی ئاشکرا کردووه‌و رایگەیاندووه‌، "دەمەوێت لەسلێمانی بارەگایەک بکەمەوەو درێژە بەکاروبارەکانم بدەم."

لەبەرامبەردا  بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لەدەستپێشخەرییەکەی شێخ ئەدهەم بارزانی کردوه‌و رایگەیاندوه‌، "پاڵپشتی ئەم هەنگاوە نوێیەتان دەکەین و سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزوێنەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و دیموکراسییەی سلێمانییە و هیچ کەسێک لەم شارە میوان نییە، بەڵکو ماڵی هەموو کوردێکە. بە درێژایی مێژوو سلێمانی لانکەی بیری سیاسیی جیاواز بووە و تاکڕەوی رەتکردووەتەوە، ئەمەش باوەڕی سەرۆک مام جەلال بووە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە نیشتمانییە دەبین."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×