به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، له 24 تا 30 ئەم مانگە، هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌كه، شوێنه گشتییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان داده‌نرێ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
ئاوێنە: هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاند: له 24 تا 30 ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی "هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك " هه‌یه.
وتیشی: "هه‌موو پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه لیژنه‌ی ئه‌منی كۆ ببنه‌وه و هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان، كه گومانی بوونی چه‌كیان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ ده‌كرێـت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌گیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان وه‌ك حكومه‌ت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت و پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك له‌وه‌ی هه‌یه قورس‌تر بكرێت.