ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە
  2022-10-23       417       

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی لەكاركەوتنی ئامێرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی هاتووچۆیی دوورە لە ڕاستییەوە داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی یاساكان بن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە چەند پەیج و ماڵپەڕێك هەوالێك بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەكاركەوتنی ئامێرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی هاتووچۆیی PDA و كشاندنەوەی سەرجەم ئامێرەكانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەكانی هاتووچۆ، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو هەواڵە نادروستە لەبەرئەوەی یاسای هاتووچۆ ڕێگای داوە بە تۆماركردنی سزای سەرپێچی هاتووچۆیی لە كاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەكەن، وە لەكاركەوتنی هەر ئامێرێكی سزای سەرپێچی ئاماژەپێدراو هیچ كاریگەری ناكاتە سەر كاروباری هاتووچۆ.

باس لە ئەوەشكراوە،” سەبارەت بە كێشانەوەی سەرجەم ئامێرەكانی تێستی مەینۆشی بەهیچ شێوەیەك ئەم هەواڵە ڕاست نییە و سەرجەم ئامێرەكان كاران وە پاڵپشت بە یاسا لەكاتی پێویستدا بەكار دەهێندرێن”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، داواكارین لە شۆفێران بایەخ نەدەن بەم جۆرە هەواڵە چەواشەكارییانە وە بەردەوام بن لە پابەند بوونیان بە یاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×