ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پۆستی سەرۆکی گۆری و سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد.
ئاوێنە - زریان محەمەد: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویان کردۆتەوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا به كۆى ده‌نگ بڕيارى دا به دانانى به‌ڕێز (مجيد صديق سيودين) به سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور".
ئاماژە بەوەشکراوە "رێككه‌وتى 20/10/2022 ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ژماره (211)ى گرێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ژوور بڕياردرا به به‌خشينى به‌ڕێز دارا جليل خه‌يات له ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان".
لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هاتووە" هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕياردرا به ڕا سپاردنى ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان به به‌ڕێز مجيد صديق سيودين".