كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌مواری ره‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ره‌تده‌كاته‌وه و داواش له وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ده‌كات، "هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه".
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه واژۆی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان كراوه تێیدا هاتوه، لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ره‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاسای ژماره 5ی ساڵی 2022ی یاسای هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕونی ئاماژه‌مان به‌وه‌كردوه، "له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دا نین و هه‌وڵی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گشتی پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی منداڵه هه‌روه‌ك له تێبینیه‌كانیشدا به‌ڕونی ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو".
له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه‌شكراوه، لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ره‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كان منداڵ كار له‌سه‌ر دوباره داڕشتنه‌وه‌ی یاساكه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ی په‌رله‌مانی كورستان كه رۆژی 3ی (ئادار/3)ی 2021 20 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردوه و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، سیستمی چاكسازی نه‌وجه‌وانان ته‌واو له چاكسازی گه‌وران جیاده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته سزا له‌سه‌ر نه‌وجه‌وانان له‌سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كاندا له‌لایه‌ن دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان ببینرێت كه تایبه‌تمه‌نده به‌جۆری تاوانه‌كه، له‌كاتی نه‌بونیشیدا هه‌واڵه ده‌كرێت بۆ نزیكترین دادگای نه‌وجه‌وانان به‌مه‌به‌ستی سزادانی.