وەزیری كارەبا: بۆ دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان چاوەڕێی بەغداین
  2022-10-23       376       


كەمال محەممەد وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان كە هاوكات وەزیری سامانە سرووشتییەكانە بە وەكالەت دەڵێت، بۆ دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان چاوەڕێن نەوت لە بەغداوە بنێردرێت.

ئاوێنه‌: كەمال محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە 20ی مانگەوە دەستیان بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ناوچە شاخاوییەكان كردووە، خەڵكی ئەو ناوچەیە لە سەرانسەری هەرێم 320 هەزار خێزانن و تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 خێزان لە ئیدارەی زاخۆ لێی سودمەند بوون، ئومێدەوارن لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو پرۆسەیە كۆتایی بێت.

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالە رونیشیكردووەتەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی هەموو گەڕەكەكان لە سەنتەری شار و دەوروبەری و ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە، بەڵام بۆ قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستیان پێكردووە، بۆ سەنتەری شارەكانیش چاوەڕێی ئەو نەوتەن كە لە بەغداوە بۆیان دێت.

هەرچی سەبارەت بە قەرزی كارەبایە وتی، تریلیۆنێك و 261 ملیار دینار قەرزیان لای پێنج جۆر لە هاوبەشانی كارەبایە ئەوانیش "ماڵ، پیشەسازی، بازرگانی، كشتوكاڵی و میری" لەو بڕە قەرزە دامودەزگا میرییەكان بڕی 246 ملیار قەرزدارن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×