بارانبارین تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت
  2022-10-24       389       

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە بەردەوامی دەبێت و کەش بە ناجێگیری دەمێنێتەوە تا کاتەکانی ئێوارە و ناو بە ناو باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان دابرین زیاتر دەبێت و بارانی بەلێزمە دەبارێت.

ئاوێنە:  کەمال، بەڕێوەبەری فه‌رمانگه‌ی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگه‌یاند: لە هەندێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەمڕۆدا ئەگەری هەورە بروسکە هەیە.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو ملیم باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی باریووە و کۆی گشتی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکە 15.3 ملیم بووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم وادەیە هیچ بارانبارینێک بوونی نەبووە.

ئاسۆ كه‌مال ئه‌وه‌شی باسكرد: سبەینێ کەشوهەوا تا رادەیەک بەرەو جێگیری دەڕوات و کەشوهەوا زۆرینەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بە تێکڕایی لە رۆژانی داهاتوودا بەجێگیری دەمێنێتەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵات دابارین بە رێژەی زیاتر دەبێت و بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، پێگە تایبەتییەکانی کەشوهەوای جیهانی باس لەوە دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا کەشەکە لە نێوان هەور و هەتاودا دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×