سه‌رمایه‌دارێك له‌شارى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، بڕى 900 هه‌زار دۆلارى له‌چوار مناره‌ى مزگه‌وتێكدا خه‌رجكردوه، به‌ڵام پێیانوتوه، ده‌بێت بڕوخێندرێت.
ئاوێنە: دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی ئاشكرایكرد، هه‌ستاون بەدروستکردنی مزگەوتی دریم ستی کە چوار منارەی بەرز لەخۆدەگرێ بەقوڵایی 50 مه‌تر لەژێر زەوی‌و 46 متر لەسەر زەوی کە تائێستا زیاتر لە900 هه‌زار دۆلارى لێ سەرفكراوه.
ئه‌و سه‌رمایه‌داره ده‌ڵێت:"بەڵام دیارە مافیاکانی گیرفان‌و پارە، ئەم پڕۆژە گەورەیه‌یان وەستاندوەو دەیانەوێ بیڕوخێنن بەمەبەستی گۆڕینی شوێنەکەی بەشوێنێکی تر کە شیاو نییەو پارە ناکات بۆیان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى هه‌رێم‌و دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم‌و پارێزگارى هه‌ولێرو وه‌زیرى ئه‌وقاف ده‌كات هه‌رچى زوه به‌په‌له بێنه‌سه‌رخه‌ت‌و ڕێگرى له‌ڕوخاندنى ئه‌و منارانه بگرن.
له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تى:"هیواخوازم بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی خودا بێنەسەرخه‌ت‌و ڕێگەنەدەن بۆ بەرژەوەندیی گیرفانی کەسانێک‌و پارە، ئیمانمان لەکەداربکرێت".