دانیشتوانی سەیدسادق ڕەتیانکردەوە بەرمیلێک نەوتی سپی بە 103 هەزار دینار وەربگرن
  2022-10-24       261       

دانیشتوانی سەیدسادق ڕەتیانکردەوە بەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێم دیاریکردوە کە ١٠٣ هەزار دینارە بۆ بەرمیلێک، نەوتی سپی وەربگرن.

ئاوێنە: دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاندووە، "رەتکردنەوەی وەرگرتنی نەوت لەسەر داوای خەڵکە. ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنی هەموو گەڕەکەکان قسەمان کرد و هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راپرسیمان کرد. ئەوەی وەڵامی خەڵک بوو وەرمانگرت کە 90%ی خەڵک داوایان کرد نەوتەکە نەهێندرێت و گوتیان نرخی گرانە و نامانەوێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 250 هەزار دینارە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بۆ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار دابینبکات و دابەشکردنەکەشی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێبکات. 

بەڵام تا ئێستا جگە لە سەیدسادق دانیشتوانی پێنجوێنیش وەرگرتنی نەوتیان بەو بڕە پارەیە ڕەتکردۆتەوە.

جێگەی باسە حکومەتی هەرێم سەبارەت بە نرخی نەوت ڕایگەیاندووە، ئەوان نرخی بەرمیلێک نەوتیان بە "284 هەزار دینار کڕیوە" بەشێوەی پاڵپشتی بەو پارەیە دەیدەنەوە هاونیشتمانییان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×