رۆژی دەستپێکردنی کۆنگرەی 14ی پارتی دیاریکرا
  2022-10-24       571       

لە 3ی مانگی 11ـی 2022، کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات.

ئاوێنە: عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە رووداوی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەدا بڕیار دراوە رۆژی 3ـی 11ـی 2022، کۆنگرەی 14ـی پارتی ببەسترێت.
 
لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکە بڕیاری دیاریکردنی ئەو رۆژە دراوە.

لە مانگی ئابی 2022، هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە ئۆرگانەکانی پارتی دەستیپێکرد، زیاتر لە 600 هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو، کە 800 ئەندام بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردران، جگە لە ئەندامانی هەڵبژێردراو، بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، هەروەها لە %25ی ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی هەزار کەس بەشداری لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×