14 سەربازی دیكەی توركیا لە هەرێم كوژران
  2022-10-24       397       

هەپەگە رایگەیاند، لە سێ رۆژی رابردودا لەمیانی چەند چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان 14 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون و سەربازێكی دیكەش برینداربوەو هاوكات گورزیش لە دو هەلیكۆپتەری سوپای توركیا وەشێنراوە.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژانی 21 و 22 و 23ی ئەم مانگەدا لە چوار چالاكی گەریلادا دژبە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، 14 سەربازی توركیا كوژراون و سەربازێكی دیكەش برینداربوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا دوێنێ 23ی تشرینی یەكەم، لەناوچەی زاپ گورز لە دو هەلیكۆپتەری سوپای توركیا لە جۆری سكۆرسكی وەشێنراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە هەر دوێنێ سوپای توركیا چەند سەنگەرێكی گەریلایان ٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کردون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×