بەهۆی مەترسی خۆپیشاندانی تشرینییەکان هێزه ئهمنییهكانی بهغدا پردی کۆماری و بەشێک لە رێگاکانی بەغدایان داخست.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووهمی 2022، لە شاری بەغدا تشرینییەکان دژی دۆخی سیاسی، ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندان ئەنجامدا بدەن.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەکان، زۆربەی شەقامەکانی دەوروبەری نزیکبوونەوەکانی گۆڕەپانی تەحریر داخراون، لەناویاندا داخستنی پردی ئەلسینەک و كۆماری، جگە لە داخستنی شەقامی كۆماری کە بەرەو گۆڕەپانی ئەلخیلانی دهڕوات، هەروەها داخستنی دەروازەی سەوز لە سەبات لە لای ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.
هاوكات ئهوهش هاتووه، جگە لە داخستنی رێگای حەوشەی فڕۆکەوانی لە ئاڕاستەی گۆڕستانی ئەلغەزالی بە بلۆکی کۆنکرێتی، هەروەها داخستنی دەرگای چوونە ژوورەوەی ناوچەی شێخ عومەر لە ناوەڕاستی بەغدا بە بلۆکی کۆنکرێت.
لە مانگی تشرینی یهكهمی 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا، کە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەشێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانیش دەستگیرکران. خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا، چەند ساڵێکیشە لەو یادەدا و لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، تشرینییەکان خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.