وه‌زاره‌تى كاره‌با: به‌رده‌وامین له‌بڕینى كاره‌باى ئه‌وانه‌ى قه‌رزه‌كانیان زۆره‌و نایده‌نه‌وه‌
  2022-10-25       420       


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌كۆكردنه‌وه‌ى قه‌رزى ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كاره‌با كه‌ قه‌رزه‌كانیان سه‌روو دوو ملیۆن دیناره‌.

ئاوێنه‌: ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگه‌یاند، لەسنوری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوی قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبای سەروو 2 ملیۆن دینار بەردەوامدەبێت.

ده‌شڵێت:"کڕین‌و بەرهەمهێنانی کارەباو دابینکردنی سوتەمەنی‌و گواستنەوەو دابەشکردن‌و چاکسازیی‌و ئیدارەدانی سیستەم تێچونێکی زۆری دەوێت‌و حکومەت پاڵپشتی نرخیش دەکات، بەڵام بەبێ پێدانی نرخەکەی ناتوانرێت بەدادپەروەری بگەیەنرێتە هاوڵاتیان‌و پەرەپێدانی تێدابکرێت".

له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى سیستمى پریپه‌ید، ئومێد ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، "بەشێوەی تەکنیکی  وەکو هەنگاوێکی ئەزمونی، قۆناغ بەقۆناغ سیستەمی  پریپەید جێبەجێدەکرێت".

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر ده‌ستى به‌هه‌ڵمه‌تى بڕینى كاره‌باى ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كردوه‌ كه‌ سه‌رو 2 ملیۆن دینار قه‌رزارن.

مامۆستایه‌كى سنورى پارێزگاى هه‌ولێریش له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوسیویه‌تى:"52 ملیۆن دینارى لاى حكومه‌ته‌و داوای نه‌كردوه‌، به‌ڵام حكومه‌ت بۆ دوو ملیۆن دینار قه‌رزى كاره‌با، كاره‌باكه‌ى بڕیوه‌".


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×