ستران عەبدوڵا: بۆ بەركەوتەی خۆمان روومان لەسەرۆكی حكومەتە نەک دەستی دوو کە پارتییە
  2022-10-25       335       


ستران عەبدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەك یەكێتی پێیان وایە دوو وەزارەتیان شایستەیه‌، ده‌شڵێت: "بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە".

ئاوێنه‌: ستران عەبدوڵا، باسی له‌وه‌شكرد: "بۆ مەسەلەی بەركەوتنی وەزارەتەكان لە حكومەتی عیراقدا ئێمە روومان لە محەمەد شیاع سودانیه‌ لە وەرگرتنی بەركەوتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەمە حكومەتی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە".

ستران عەبدوڵا، بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كەركوك ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌: بەشێكی زۆری پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا لەسەر دوو بنەمایە، ھەم لەسەر دەنگ و ھەم لەسەر سەنگ، واتە ھەم لەسەر ژمارەی كورسییەكان و ھەم لەسەر سەنگی سیاسی لایەنە سیاسییەكانیش.

وتیشی: "بەگوێرەی ئەو بەركەوتنانە بێگومان چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەك یەكێتی پێمان وایە دوو وەزارەت شایستەی حزبه‌كه‌مانه‌".

ستران عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "قسە و قسەڵۆك زۆرە وەك چۆن لە مەسەلەی سەرۆكایەتی كۆماردا ھەمان ئەو گەڤكردن و خۆگیڤكردنەوە ھەبوو، بەڵام سەرەنجام پۆستەكە بۆ یەكێتی یەكلایی بووەوە، پێمان وایە بۆ مەسەلەی بەركەوتەی یەكێتی، لە وەزارەتەكانیشدا سەركەوتوو دەبین".

تەئكیدیشی كردەوە كە لە "وەرگرتنی كۆی بەركەوتەی كورد لەم حكومەتە یان وەرگرتنی ئەم چوار وەزارەتە پێكەوە بووینایە ئەوە داخوازییەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو خوا ئەوانە بگرێت كە جێبەجێیان نەكرد".

ئه‌وه‌شی باسكرد، "یەكێتی لەم بوارەدا خۆی بە كەمتەرخەم و نازانێت، بۆیە ئێمە لە بەركەوتەكەی خۆمان روومان لە سەرۆكی حكومەتە روومان لەدەستی دووەم نییە، بۆچی وەزارەت لە پارتی وەربگرین".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×